جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی وەزارەتی كشتوكاڵ دەكات

15/08/2017 03:39:00 م

ئەمڕۆ سێشەممە 15/8/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و ئەندامانی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمان، سەردانی وەزارەتی كشتوكاڵیان كرد، بەمەبەستی تاوتوێكردنی چەند كێشەیەكی پەیوەست بە سێكتەری كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان.

لە كۆبوونەوەیەكدا، رۆڵی وەزارەتی كشتوكاڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان لە بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاران و بواری كشتوكاڵ بەگشتی بەرز نرخێنڕاو جەختیش لەسەر پێویستی كاركردنی هاوبەش كرا بۆ چارەسەركرنی كێشەی پارەی گەنمی هەرێمی كوردستان كە چەند سالێكە لەلایەن حكوومەتی بەغداوە نانێردرێت. هەر لەم كۆبوونەوەیەدا چەندا تەوەرێكی تری تایبەت بە سێكتەری ئاو و بەروبۆمی كشتوكاڵی و زیاتر مفاوەرگرت لە بەرهەمی ناوخۆیی باسكران. دواتر لە كونگرەیەكی رۆژنامەوانیدا تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە خڕانەڕوو.  


رۆژمێرى رووداوه‌كان