جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لە كۆنسوڵی وڵاتی كووریا دەكات

01/08/2017 02:15:00 م

ئەمڕۆ سێشەممە 1/8/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پێشوازی لە " هۆنگ مین ئی" كۆنسوڵی وڵاتی كووریای باشوور لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا، كە ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان ئامادەیبوون، بیروڕا دەربارەی چۆنیەتی زیاتر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی كووریا لە سەرجەم ئاست و بوارەكاندا كرا.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بە ناوی گەلی كوردستانەوە، سوپاسی وڵاتی كووریای باشوور كرد بەرانبەر ئەو یارمەتییە بەردوامانەی كە پێشكەش بە هەرێمی كوردستان دەكات وپشتیوانیكردنی مافەكانی گەلی كوردستان و رایگەیاند: گەلی كوردستان سوودێكی گەورە لە ئەزموونی وڵاتی كووریای باشوور وەرگرتووە و بە ئۆمێدێكی زۆرەوە دەڕوانێتە بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئەم وڵاتە پێشكەوتووە.

لە بەرانبەردا، كۆنسوڵی وڵاتی كووریای سوپاسی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی كرد و جەختی لەسەر پێویستی و گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولادا كرد.  


رۆژمێرى رووداوه‌كان