جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە بەرپرسی گرۆپی پەرلەمانی فینلەندا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

04/06/2017 04:58:00 م

ئەمڕۆ 4/6/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە خاتوو " تاریا كانتۆلا" ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حزبی سۆشیاڵ دیمۆكراتی فینلەندا و بەرپرسی گرۆپی پەرلەمانی فینلەندا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد.

لە دیدارێكدا ، پێشهاتە سیاسییەكان و رەوشی ناوچەكە بەگشتی و قۆناغەكانی دوای شەری داعش تاوتوێكران و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی فینلەندا كرد و بەرپرسی گرۆپی پەرلەمانی فینلەندا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەكانی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و دیاریكردنی چارەنووسەكەی دەربڕی. 


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ