جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە شاندێكی یۆنامی دەكات

31/05/2017 09:57:00 م

ئەمڕۆ 31/5/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە " مارتن پێترۆڤ" شارەزای نێودەوڵەتی لە بوار جینۆساید و داگا نێودەوڵەتییەكان و " روویدە ئەلحاج" بەرپرسی ئۆفیسی مافی مرۆڤ سەر بە یۆنامی لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارێكدا، بیروڕا دەربارەی مافەكانی مرۆڤ و چۆنیەتی دادگاییكردنی سەرەكانی تیرۆریستانی داعش و ئەو تۆمەتبارانەی كە تاوانەكانی جینۆساید دژی پێكهاتەكان لە ناوچەكەدا ئەنجامیان داوە، ئاڵوگۆركران. هەروەها باس لە دامەزراندنی دادگایەكی تایبەت بەم كەیسە و كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەم ئەم ئاراستەیە خرانەڕوو.

لە تەوەرێكی تری دیدارەكەدا باس لە رەوشی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان و كێشەكانی مرۆیی لە ناوچەكە بەگشتی كرا. 


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ