جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە كۆنسوڵی كووریای باشوور دەكات

31/05/2017 09:12:00 م

ئەمڕۆ 31/5/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە " پارك یۆنگ كیۆ" كۆنسوڵی گشتیی وڵاتی كووریای باشوور  كوردستان كرد.

لە دیدارێكدا، جێگری سەرۆكی پەرلەمان خۆشحالی خۆی بەم سەردانەی كۆنسوڵی كووریا بۆ پەرلەمانی كوردستان دەربڕی و پەسنی رۆڵی وڵاتی كووریای باشووری كرد لە یارمەتیدانی هەرێمی كوردستان لە بوارەكانی مرۆیی و سیاسی و ئابووری و جەختی لەسەر پێویستی زیاتر هەماهەنگی نێوان هەردوولا و پتەوكردنی پەیوەندییەكان لە گشت بوارەكان كردەوە و دەستخۆشی لە كۆنسوڵی كووریای كرد بەرانبەر هەوڵەكانی لەم ئاراستەدا، هەروەها كورتەیەكی دەربارەی رەوشی سیاسیی لە هەرێمی كوردستان و ئامادەكارییەكانی ئەنجامدانی ریفراندۆم خستە روو.

لە بەرانبەردا  كۆنسوڵی گشتیی وڵاتی كووریای باشوور سوپاسی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی كرد بۆ ئەم پێشوازییە و ئاماژە بە سیاسەتی وڵاتەكەی كرد لە پشتیوانیكردنی هەوڵەكانی گەلی كوردستان بۆ دەستنیشانكردنی چارەنووسەكەی و بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا. 


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ