جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لە شاندێكی رێكخراوی ICOI دەكات

16/04/2017 10:09:00 ص

ئەمڕۆ یەكشەممە 16/4/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پێشوازی لە "تۆماس لورەنس" و خاتوو " سیڵك لورەنس" لە رێكخروای خێرخوازی (international community of integration) كرد.

لە دیدارێكدا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان، شاندی میوان مەبەستی سەردانەكەیان بۆ كوردستان بۆ كاری خێرخوازی خستەڕوو، هەروەها كورتەیەكیان سەبارەت بە كارو چاڵاكییەكانیان لە چەند وڵاتێك باسكرد.

لە لایەن خۆشیەوە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕی و كارو چاڵاكییەكانی رێكخراوەكە بەر نرخاند و  پۆختەیەكی دەربارەی رەوشی هەرێمی كوردستان و هەوڵەكانی چارەسەركردنی كێشەكان و قارەمانیەتی پێشمەرگە لە جەنگی دژی داعش و پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی ریفڕاندۆم و رۆڵی پێكهاتەكان لە كوردستان دا خستە ڕوو.   

 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ