لیژنه‌ی رۆشنبیری رووداوى هێرشكردنه‌سه‌ر د.فه‌رهاد پیرباڵ ئیدانه‌ ده‌كات

13/04/2017 08:49:00 ص
لیژنه‌ی رۆشنبیری ‌و راگه‌یاندن ‌و هونه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رووداوی هێرشكردنه‌سه‌ر نووسه‌ر و رۆشنبیری ناسراو د.فه‌رهاد پیرباڵ، به‌ توندی ئیدانه‌ ده‌كات و داوا ده‌كات تاوانباران به‌ سزای یاسایی خۆیان بگه‌یه‌ندرێن، ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌:
 
رووداوی قێزه‌ونى لێدان و هێرشكردنه‌سه‌ر نووسه‌ر ‌و رۆشنبیری ناسراو د.فه‌رهاد پیرباڵ، له‌ شاری هه‌ولێر ریسوا ‌و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، داوا له‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش ده‌كه‌ین تاوانباران به‌ سزای یاسایی خۆیان بگه‌یه‌نن ‌و گیانی رۆشنبیران ‌و نووسه‌ران ‌و رۆژنامه‌نووسانیش بپارێزن.
 
لیژنه‌ی رۆشنبیری ‌و راگه‌یاندن و هونه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان
2017/4/13 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ