لە ساڵیادی دەرچوونی بریاری نێودەوڵەتی ژمارە 688 دا
جێگری سەرۆكی پەرلەمان: دەبێت بەغدا رێز لە ئیرادەی خەڵكی كوردستان بگرێت

05/04/2017 07:38:00 م

لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا 5/4/2017 و دوای كۆڕەوە ملیۆنییەكەی خەڵكی كوردستان بۆ وڵاتە دراوسێكانی، بریاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ژمارە 688 دەرچوو، كە لە ئەنجامیدا وڵاتانی هاوپەیمانی جەنگی دووەمی كەنداو ناوچەی ئارامیان لە كوردستان دامەزراند.

گەلی كوردستان ئەم هەلە زێرینەیان قۆستەوە و لە ساڵی 1992 دا و لە پرۆسەیەكی دیمۆكراتیدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدا و دواتر و هەر لەو ساڵەدا بڕیاری فیدراڵی لە چوارچێوەی عیراقدا پەسەندكرد. لە ژێر سایەی ئەم سیستەمەشدا دەستكەوتی گەورەی سیاسی و ئیداری و دبلۆماسی و كولتووری ...هتد بەدەستهێنا، بەڵام دژایەتیكردنی ئەم ئەزموونە رۆژ لە دوای رۆژ لە لایەن حوكمدارانى  بەغداوە بە شێوەیەكی پراكتیكی پیادەكرا، تا گەیشە راددەی نانبڕین.

لەم یادەدا، داوا لە بەغدا دەكەین رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەكان و دەستووری عیراق و مافە نیشیتیمانی و نەتەوەییەكان و ئیرادەی خەڵكی كوردستان بگرێت و پابەندبێت بە رێسا و رێككەوتنەكان.


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ