شاندێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی كۆنسوڵخانەی گشتیی رووسیا دەكات

05/04/2017 05:47:00 م

بە مەبەستی دەربڕینی هاوسۆزی و هاوخەمی لەگەڵ حكوومەت و گەلی رووسیا  و كەسوكاری قوربانییانی كردەوە تیرۆریستییەكەی "پترسبۆرگ"، ئەمڕۆ 5/4/2017 شاندێكی پەرلەمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمان، سەردانی كۆنسوڵخانەی گشتیی وڵاتی رووسیا لە هەولێر كرد و لە لایەن  كۆنسوڵی گشتیی رووسیا پێشوازیكرا.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە ناوی گەلی كوردستانەوەو لە رێگەی كۆنسوڵخانەی گشتیی رووسیاوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی گەلی رووسیا  و كەسوكاری قوربانییانی ئەو كردەوە تیرۆریستییەی كە رۆژی 3/4/2017 لە شاری  "پترسبۆرگ" روویدا كردو ئاماژەی بە دۆستایەتی و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو گەلی كوردستان و رووسیا و هاوپەیمانیەتی هەردوولا لە جەنگی دژی تیرۆردا و هیوایخواست ئەو پەیوەندییانە قووڵتر بكرێنەوە و وڵاتی رووسیا زیاتر پشتیوانی گەلی كوردستان بكاتەوە.

لە لایەن خۆشیەوە كۆنسوڵی گشتیی رووسیا سوپاسی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی كرد بۆ ئەو هاوخەمییە و جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولادا كردەوە و ئاماژە بە رووڵ و قارەمانیەتی پێشمەرگەی كوردستانی كرد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا و گەلی كوردستان بە دۆستێكی نزیكی وڵاتەكەی وەسفكرد.  


رۆژمێرى رووداوه‌كان