جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی خەبات پیرۆزدەكات

04/04/2017 04:45:00 م

بەڕێزان سەرنووسەر و دەستەی نووسین و كارمەندانی رۆژنامەی خەبات

 

  بەبۆنەی پەنجاوهەشتەمین ساڵەی بەئاشكرا دەرچوونی رۆژنامەی خەبات، جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەین و رۆڵی بەردەوامی رۆژنامە بەرێزەكەتان لە داكۆكیكردن لە مافەكانی گەلی كوردستان و بڵاوكردنەوەی هزری نەتەوەیی بەرز دەنڕخێنین.

   رۆژنامەی خەبات هەمیشە نموونەی راگەیاندنی پیشەیی بووە و لە هەموو قۆناغەكانی خەباتدا بەرژەوەندە باڵاكانی میللەتەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكان بە ئەركی سەر شانی خۆی زانیوە. ئەمڕۆش، دڵنیاین كە رۆژنامە بەڕێزەكەتان لە ئاست ئەم قۆناغەدا ئەركی نشتیمانی و نەتەوەیی خۆی بە دڵسۆزی و سەركەوتوانە ئەنجامدەدات.

 

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

 

 

 

دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

4/4/2017


رۆژمێرى رووداوه‌كان