جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە راوێژكاری سیاسی "یۆنامی" لە هەرێمی كوردستان دەكات

04/04/2017 02:44:00 م

ئەمڕۆ سێشەممە 4/4/2017 دكتۆر جەعفەر ئیراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە خاتوو " جوانا نەیثن راوێژكاری سیاسی نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هاریكاری عیراق"یۆنامی" لە هەولێر كرد.

لە سەرەتای دیدارەكەدا، جێگری سەرۆكی پەرلەمان خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی خاتوو جوانا بۆ پەرلەمانی كوردستان دەربڕی و پۆختەیەكی دەربارەی رەوشی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و هەوڵەكانی چارەسەركردنی كێشەكان و شێوازی پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا و ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی لە هەرێم و ئەم پرسەش بە یەك لە پێویستییەكانی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی لە ناوچەكەدا وەسفكرد، هەروەها ئاماژە بەو سیاسەتە نێگەتیفانەی نادیمۆكراتی و نادەستووری كرد كە سەركردەكانی عیراقی نوێ‌ دژ بە گەلی كوردستان پەیڕەویانكردووە و بوونەتە هۆی ناكۆكی و سەرهەڵدانی كێشە و قەیرانەكان.

لەلایەن خۆشیەوە راوێژكاری سیاسی "یۆنامی" چەند پرسیارێكی ئاراستەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كرد دەربارەی شێوازی پەیوەندییەكانی هەرێم لە گەل بەغدا و وڵاتانی دراوسێ و پێگەی كورد لە هاوكێشە سیاسییەكان لە ناوچەكەداو جێگری سەرۆكی پەرلەمان بە تێروتەسەلی وڵامی پرسیارەكانی دایەوە.        

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678