جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە شاندێكی نوێنەرایەتی"ئەنەكەسە" لە هەرێمی كوردستان دەكات

04/04/2017 02:18:00 م

ئەمڕۆ سێشەممە 4/4/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە شاندێكی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردی"ئەنەكەسە" لە هەرێمی كوردستان كرد، كە پێكهاتبوو لە" خالد عەلی سەرۆكی نوێنەرایتی "ئەنەكەسە" و "بەهجەت بەشیر" و "عیماد بەرهو" ئەندامانی نوێنەرایەتی "ئەنەكەسە" لە هەرێمی كوردستان.

لە دیدارێكدا، كە ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان ئامادەیبوون، رەوشی رۆژئاوای كوردستان و هەوڵەكانی سیاسیی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و پاراستنی مافەكانی كورد و بەرژەوندییە باڵاكانی گەلی كوردستان و بەرهەنگاربوونەوەی سیاسەتی خۆسەپاندن و كپكردنەوەی دەنگی ئازاد، خڕانە بەر باس و گفتوگۆ. 

شاندی"ئەنەكەسە" ستایشی رۆڵی خەڵكی هەرێمی كوردستان لە پشتیوانیكردنی دۆزی رۆژئاوای كوردستان كرد و سوپاسی خۆیان ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان كرد بەرانبەر هەوڵەكانی بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكان و پشتگیریكردنی گیانی برایەتی و ئاشتی و دیمۆكراسی لە ناوچەكەدا.

لەلایەن خۆشیەوە جێگری سەرۆكی پەرلەمان دووپاتیكردەوە كە هەمیشە ئایندە لە بەرژەوەندی ئاراستە راستەقینەكانە بۆ بەرگریكردن لە مافەكانی گەلی كوردستان و هێنادی ئامانجەكانی.            


رۆژمێرى رووداوه‌كان