جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لە شاندێكی حزب و رێكخراوەكانی كلدان سریان ئاشووری دەكات

03/04/2017 05:49:00 م

ئەمڕۆ 3/4/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی حزب و رێكخراوەكانی كلدان سریان ئاشووری كرد، كە بە مەبەستی پێشكەشكردنی یادداشتەك دەربارەی داخوازییەكانیان سەردانی پەرلەمانیان كرد.

لە دیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان و پێشهاتەكان لە عیراق و ناوچەكە بەگشتی و ماف و داخوازییەكانی پێكهاتەكان و چۆنیەتی پاراستنی گیانی ئاشتی و پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستان كرا، هەروەها باسی چۆنیەتی خۆئامادەكردن بۆ قۆناخەكانی داهاتوو و رۆلی پێكهاتەكان لە بەرەوپێشبردنی پرۆسەی سیاسی لە هەرێم و كاركردن لە پێناو ئاسانكردنی پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان و ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی كە لە ژێر دەستی تیرۆریستان رزگاركراون، كرا .  


رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678