جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان پێشانگایه‌كى فۆتۆگرافى كرده‌وه‌

03/04/2017 02:06:00 م

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2017/4/3، د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونى جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر ‌و ماجد عوسمان سه‌رۆكى لیژنه‌ى بازرگانى و پاراستنی مافى به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانى كوردستان و جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ و لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌ت تایبه‌ت به‌ كه‌رتی بازرگانى و پاراستنی مافى به‌كاربه‌ر، له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، پیشانگایه‌كی فۆتۆگرافیی تایبه‌ت به‌ كار و چالاكییه‌كانی لیژنه‌ى بازرگانی و پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كرده‌وه‌.

 له‌ پێشانگاكه‌دا (65) فۆتۆ نمایشكران كه‌ گوزارشتیان له‌ كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ و كارو چالاكییه‌ مه‌یدانییه‌كانى لیژنه‌ى بازرگانى و پاراستنى مافى به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرد له‌ماوه‌ى ئه‌و خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستاندا.

شایانی باسه‌ فۆتۆكان له‌لایه‌ن مه‌حمود هه‌ولێری وێنه‌گرى په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌كرابوون.

 


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ