جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: بریاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركوك بڕیارێكی سیاسییە

01/04/2017 07:10:00 م

لە رۆژی 28/3/2017 و بە پێی رێساكانی دەستووری عیراق، ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەسەر شوێنە فەرمییەكان لە كەركوك پەسەندكرد، بەڵام ئەمڕۆ 1/4/2017 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە غیابی فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان دەنگی لەسەر بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركوك دا.

ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیارێكی سیاسی و نایاساییە و لەگەڵ دەقی دەستووری عیراق ناگونجێت و بە پلان و مەنتقێكی شۆفینییانە گەڵاڵە كراوە، بۆیە بە توندی رەتدەكەینەوە و شەرمەزاردەكەین و رایدەگەیەنین كە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركوك بە شێوەیەكی یاسایی بریار لەسەر دراوە و كەس بۆی نییە ئەم ئاڵایە دابگرێت. لە ڕووی یاساییشەوە، ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك مولزەم نییە بە جێبەجێكردنى بڕيارەكەی ئەنجومەنی نوێنەران.

داوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكەین رێز لە دەستووری عیراق و شەرعییەتی خۆی بگرێت و بڕیارەكەی هەڵیوەشێنێتەوە و خۆی بە دووربگرێتەوە لە پیلانگێری.


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ