پەیامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە بۆنەی جەژنەكانی "ئەكیتۆ"

01/04/2017 08:55:00 ص

بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەكانی "ئەكیتۆ"، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشك و برایانی ئاشوور كلدان سریانی لە كوردستان و عیراق و جیهان بە گشتی دەكەین و ئۆمێدەوارین هەموو ساڵێك رێوڕەسمەكانی ئەم جەژنە لە كوردستاندا بە خێر و خۆشی بگێرن و ئەم جەژنە ببێتە مایەی نەهێشتنی ئێش و ئازار و مەینەتەكانی سەرجەم پێكهاتەكان لە ناوچەكەماندا كە نەهامەتی زۆریان لە سەر دەستی تیرۆریستان بینیوە.

هەر بەم بۆنەیەوە هیواخوازین كولتووری پێكەوەژیان و ئاشتی و برایەتی نێوان هەموو پێكهاتەكان لە كوردستاندا هەمیشە بناغەی كاری هاوبەشمان بێت بەرەو سەرفرازی و ئاسوودەیی و گەیشتن بە مافە رەواكانمان. هەروەها ئۆمێدەوارین خوشك و برایانی ئاشوور كلدان سریانی بەزووترین كات بگەرێنەوە بۆ زێد و ژیانی ئاسایی خۆیان.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین، و هەموو رۆژێكتان جەژن و خۆشی بن.

 

 

دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

1/4/2017


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ