پەیامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە ساڵیادی لەسێدارەدانی پێشەوا "قازی محەمەد"

30/03/2017 09:23:00 م

ئەمڕۆ یادی " 70 " ساڵەی لە سێدارەدانی دامەزرێنەری كۆماری كوردستان لە مەهاباد، هێمای بەرخودان پێشەوا قازی محەمەد دەكەینەوە.

دامەزراندنی كۆماری كوردستان لەو سەردەمەدا، هێنانەدی خەونی گەلی كورد بوو، كە لە ژێر ستەمی دوژمنانی دەناڵییەوە. هەرچەندە بەهۆی پیلانەكانی دوژمنانی كورد و بەرژەوەندییەكانی وڵاتانی زلهێز لەو سەردەمەدا، تەمەنی ئەو كۆمارە ماوەیەكی كورتی خایاند، بەڵام دەستكەوتێكی مێژوویی پڕ ئەزموون بووە كە هەمیشە گەلی كوردستان شانازی پێوە دەكات، گرنگی ئەو دەستكەوتەش لەوەدایە كە نەك تەنها كوردانی رۆژهەلاتی كوردستان بەڵكو كوردانی هەموو پارچەكانی كوردستان بەشدارییان تیایدا كرد و باشووری كوردستانیش بە بەشدارییەكی كاریگەری تیایدا كرد، بە سەركردایەتی بارزانی نەمر، كە ئاڵای كوردستانی بە ئەمانەتەوە لە پێشەوای وەرگرتەوە و ئەمرَۆش ئەم ئاڵایە لە هەموو كوردستان دەشەكێتەوە و گەلی كورد بە چاوێكی پر لە هیواوە دەڕوانێتە ئەو ئامانجانەی كە كۆماری كوردستان لەپێناویاندا دامەزرا، بۆ بەدیهێنانی گشت مافەكانی لە ئازادی و سەربەخۆییدا.

لەم یادەدا هیواخوازین ئەو ئامانجەی پێشەواو هاورێیەكانی گیانی خۆیان لەپێناویدا فیداكرد، پەیڕەوبكەینەوەو پەند لە پەیامەكەی وەربگرین، پەیامی داكۆكیكردن لە خەباتی نەتەوەیی و یەكڕیزی گەلی كورد تا گەیشتن بە سەرجەم مافە رەواكانی .

سڵاو بۆ گیانی پاكی پێشەوا قازی محەمەد و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریخوازی كوردستان.

 

 

 

 

دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

31/3/2017


رۆژمێرى رووداوه‌كان