بەرێزان كەسوكارو بنەماڵەی خوالێخۆشبوو "وەسفیە رەشاد"
بە داخ و بەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی خوالێخۆشبوو " فەلەكەددین كاكەیی"ی سیاسەتمەدار و ئەندامی خولی یەكەمى پەرلەمانی كوردستان، خاتوو " وەسفیە رەشاد"مان بیست.
بەشداری غەمتانین و هیوادارین ئەمە دوایین كۆستتان بێت و لە خوای گەورە داواكارین بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبكات و سەبووری و دڵنەوایی بە ئێوەی بەرێز ببەخشێت.
دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
27/3/2017