لە رۆژی جیهانیی ئافرەتاندا
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پیرۆزبایی لە ئافرەتانی كوردستان دەكات

08/03/2017 07:55:00 ص
به‌بۆنه‌ی رۆژى جیهانیی ئافره‌تانه‌وه‌، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكى ئاراسته‌ی ئافره‌تانى كوردستان كرد، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەبۆنەی 8ی مارس، رۆژی جیهانیی ئافرەتان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئافرەتانی كوردستان بەگشتی دەكەین و سڵاو و رێزێكی تایبەت بۆ خانەوادە سەربەرزەكانی شەهیدانی كوردستان دەنێرین.
ئافرەتی كوردستان لە مێژووی خەباتی رزگاریخوازی گەلەكەماندا، بەشدارێكی كارای قوربانیدان بووە و بەشی زۆری ئێش و ئازاری ئەم گەلە لەسەر شانی ئافرەت بووە و رۆڵێكی سەرەكیشی گێڕاوە لەبەرەوپێشبردنی بوارەكانی ژیانی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و سەرجەم بوارەكانی تردا. ئەمرۆش، كە هەرێمی كوردستان رووبەڕووی دۆخێكی سەختی سیاسی و ئابووری بۆته‌وه‌، پشكی شێری مەینەتەكان و بارگرانیی ئابووری بەر ئافرەت كەوتووە .
لەم یادە پیرۆزەدا، پاراستنی مافەكانی ئافرەت و رێزگرتن لە قوربانیدان و داواكارییەكانیان و كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان و بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجەكانیان، بەئەركی سەرشانی خۆمان دەزانین. لەهەمان كاتدا داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و رێكخڕاوەكانی مافی مرۆڤ و كۆمەڵگه‌ی مەدەنی دەكەین بەوپەڕی هەستكردن بە بەرپرسیارێتیی مرۆیی و مێژووییەوە كار لەپێناو رزگاركرنی ئەو ئافرەتە كوردە ئێزدییانه‌ بكەن كە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە بەدیل گیراون و ئەو تاوانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە جینۆساید بناسێنرێت. 
دووبارە پیرۆزبایی لە ئافرەتانی كوردستان دەكەین و دەستخۆشی لە هەر هەوڵێك دەكەین بە ئاراستەی داكۆكیكردن لە شكۆی ئافرەتان و بەرگری لە مافەكانیان بێت.
 
دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
2017/3/8

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678