پەیامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان لە بیرەوەری "رێككەوتننامە شوومەكەی جەزایر"دا

06/03/2017 07:58:00 ص

ە 6 ی ئاداری 1975 دا و لە پیلانێكی دژ بە شۆڕشی ئەیلوول و بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستاندا، رژێمی بەعس وشای ئێران بە میانەگیری سەرۆكی ئەوكاتی دەوڵەتی جەزاییر، رێككەوتننامە شوومەكەی "جەزایر" یان ئیمزاكرا .

 ئەو پیلانە لە لایەن رژێمی بەعس دارێژرا وەكو نەخشەیەكی نەگریس بۆ رێگەگرتن لە خەبات و كۆڵنەدان و خۆراگری گەلی كوردستان وسەركردایەتی شۆڕشی ئەیلوول، ئەو شۆڕشە مەزنەی كە حكوومەتی مەركەزی لە بەغدا تووشی شۆك وشكست و ناچار كرد بە شێوەیەكی فەرمی لە رێككەوتنی 11ی ئاداری 1970دا دان بە مافە نەتەوەییەكانی گەلی كورد لە كوردستانی عیراقدا بنێت.

  رێككەوتننامەی جەزایر ئەگەر چی مەترسیدارترین نەخشە وپیلان بوو دژی گەلی كوردستان، بەڵام پیلانەكە سەری نەگرت و شۆرشی گوڵان وەكو درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوول بەرپابوو و لە ئەنجامدا بەشێكی زۆری هیوا و ئاوات و داخوازییەكانی گەلی كوردستان بەدیهاتن، كە ئەمڕۆ لە ژێر ئاڵای پیرۆزی كوردستاندا بەری خوێن و قوربانیدانی دەچنێتەوە .

   لەم بیرەوەرییە تاڵ و پر لە ئازاردا، هیواخوازین پەند و وانە لە هەورازو نشێو وەربگرین و ئەو تراژیدیا و نەهامەتیانەی بەسەر گەلەكەماندا هاتوون دووبارە نەبنەوە و تەبایی و یەكڕیزی و بەخۆداچوونەوە بكرێنە پرنسیپی كاركردن لەپێناو بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجی سەرەكی و ستراتیژی میللەتەكەماندا.

 

 

دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

6/3/2017


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ