شاندێكی كەسایەتییە مەسیحییەکانی ئەمریكا و بەریتانیا سەردانی پەرلەمان دەکەن

28/02/2017 09:01:00 ص

رۆژی 2017/2/27، لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان، بە سەرپەرشتیی شوان شێخ ئەحمەد سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە، پێشوازیی لە شاندێكی كەسایەتییە مەسیحییە ئەمریكی و بەریتانییەكان كرد لەناویاندا راندی مایفیڵد یەكێك لە هاوڕێ نزیکەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا.

 لە كۆبوونەوەیەكدا باس لە بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستان و ناوچەکە و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و شەڕی داعش و هاتنی بە لێشاوی خەڵکی ئاوارەی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش بۆ هەرێمی کوردستان کرا کەبارگرانییەکی زۆری خستۆتە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەلایەن خۆیانەوە لیژنەکەی پەرلەمان، داوای پشتگیریی سیاسی و مەعنەویمان بۆ گەلی كوردستان و هاوكاریكردنی ئاوارەكان و بنیادنانەوەی ناوچەكانی مادەی 140ی دەستووری عیراقی لە شاندی میوان كرد كە ئێستا بەخوێن و ئازایەتیی پێشمەرگە ئازاد كراون.

لە بەرامبەردا شاندی میوان بەڵێنیاندا داواكاری و پێشنیازو بۆچوونەكانی لیژنەکە بگەیەننە گەورە بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریكا و كۆنگرێسی ئەمریكا.


رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678