چله‌ى ماته‌مینى په‌رله‌مانتاری پێشوو سه‌بیحه‌ احمد مسته‌فا له‌ سۆران به‌رێوه‌چوو

22/02/2017 09:33:00 ص

دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 21/ 2/ 2017 دكتۆر جه‌عفه‌ر ایبراهیم ئیمینكى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ یاوه‌رى شاندێكى په‌رله‌مان به‌شداریانكرد له‌ مه‌راسیمى چله‌ى ماته‌مینى سه‌بیحه‌ احمد مسته‌فا ئه‌ندامى خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان. له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیمینكى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان وتارێكى پێشه‌كه‌ش كرد و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى په‌رله‌مانتاری كۆچكردوو سه‌بیحه‌ احمد مسته‌فا كرد. له‌وتاره‌كه‌یدا: باسى له‌ خه‌بات و تێكۆشانى ناوبراو كرد كه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نیه‌وه‌ هاوشان له‌گه‌ڵ هاورێكانى ده‌ستى به‌ كارى رێكخراوه‌ى كردوه‌ له‌ ئاواره‌ى و دواى گه‌ڕانه‌وه‌شى له‌ په‌نابه‌رى هه‌میشه‌ ئافره‌تێك و هه‌ڤاڵێك هه‌موو ژیانى خۆى ته‌رخانكردبوو بۆ كوردستان و هه‌ست و سۆزه‌وه‌ به‌ دڵ و به‌ گیان بۆ كوردستان بوو، مرۆڤێكى بوێر و چالاك بوه‌ له‌كارى په‌رله‌مانى و نمونه‌ى ئافره‌تێكى به‌ توانا بوو، هه‌روه‌ها جێگرى سه‌رۆكى په‌رمان راشیگه‌یاند: هه‌موان شانازی به‌ په‌رله‌مانتاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، چونكه‌ خۆى ته‌رخانكردبوو بۆ كوردستان و پێشمه‌رگه‌ و بۆ نیشتیمانه‌كه‌ی ژیا و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كیش به‌سه‌ربه‌رزی كۆچى كرد. جێی ئاماژه‌یه‌ رێوره‌سمه‌كه‌ به‌ چه‌ند ساتێك وه‌ستان بۆ روحى پاكى شه‌هیدانى كوردستان ده‌ستى پێكرد، دواتر چه‌ند هۆنراوه‌یك بۆ شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ خوێنرایه‌وه‌، هه‌ر له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا وتارى سكرتاریه‌ى یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردسان له‌لایه‌ن دكتۆر ڤیان سلێمان پێشكه‌شكرا. هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌شدا، پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی ده‌رباره‌ی ژیان و چالاكییه‌كانی په‌رله‌مانتاری خوا لێخۆشبوو له‌لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ر مه‌حمود هه‌ولێرییه‌وه‌ پیشانی میوانه‌كان درا. جێی باسه‌، مه‌راسیمه‌كه‌ له‌ هۆڵى بۆنه‌كانى شارى سۆران به‌ ئاماده‌بوونى خانه‌واده‌ى كۆچكردوو و ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ كه‌سایه‌تى سیاسی و سه‌ربازى و جه‌ماوه‌رى ناوچه‌كه‌ به‌رێوه‌چوو.


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ