ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16/2/2017، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی له د.ڤیان سلێمان، سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا،جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، باسى له بارودۆخ و پێشهاته سیاسییه‌كانی ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستانی كرد و رۆلی ئافره‌تانى له كایه سیاسی و كارگێرییه‌كان له نێو گۆمهلگهی كوردستان به‌رزنرخاند كه چۆن پێشتر له شاخ پێشمه‌رگه و هاوكاربوون، به هه‌مان شێوه ئێستا هاوشان له‌گه‌ڵ پیاوان له ناو كایه سیاسی و كارگێرییه‌كان رۆلی خۆیان ده‌بینن و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه رێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كان به‌گشتى له كوردستان رۆلێكى گرنگیان له پێگه‌یاندنى كادری سیاسی و ئابووری و كارگیڕیدا بینیوه.
لای خۆشیه‌وه سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، باسی له پێگه‌ی ئافره‌ت له داموده‌زگانی حكومه‌ت و نێو كۆمه‌ڵگه‌دا كرد‌و داوایكرد كه پشتیوانیی زیاتر له ئافره‌تانی كوردستان بكرێت و رۆلی زیاتریان پێبده‌ن بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌هه‌موو لایه‌ك ئه‌زموونه‌كه‌مان بپارێزین و زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه‌ی به‌رین. سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ئه‌وه‌شى وت له ئێستادا ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ چله‌ی خوالێخۆشبوو سه‌بیحه ئه‌حمه‌د مسته‌فا ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان و ئه‌ندامی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كردووه وه‌ك رێزلێنانێك له كار و چالاكییه‌كانى له یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان و ئه‌ندامێكى خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان.