جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران كرد

16/02/2017 10:29:00 ص

له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌ئكیدی له‌ ره‌وایه‌تیی مافی كورد كرده‌وه‌ و هیوای چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی بۆ دۆزی كورد له‌ سه‌رجه‌م پارچه‌كانی دیكه‌ى كوردستان خواست.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16/2/2017، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌ عومه‌ری خانی زاده‌، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران كرد.

له‌ دیدارێكدا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، باسى له‌ بارودۆخى ئێستاى هه‌رێم و پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه‌ كرد و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاوبگرن و پشتیوانی له‌به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی ئه‌زموونی حكومڕانی له‌ باشووری كوردستان بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ خواسته‌ ره‌واكانی.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ته‌ئكیدی له‌ ره‌وایه‌تیی مافی كورد كرده‌وه‌ و هیوای چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی بۆ دۆزی كورد له‌ سه‌رجه‌م پارچه‌كانی دیكه‌ى كوردستان خواست.

لای خۆشییه‌وه‌ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران،پشتیوانی خۆیانی بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئه‌و ئه‌زموونه‌ی به‌ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ بۆ گه‌لی كوردستان زانی و هیوای سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به‌ سه‌رجه‌م ئامانجه‌ ره‌واكانی گه‌لى كورد له‌ باشووری كوردستان خواست و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان كرده‌وه‌.


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ