جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەشداریی لە مێزگەردێكی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردن دەكات

31/01/2017 05:29:00 م

ئەمڕۆ سێشەممە 31/1/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەشداریی لە مێزگەردێكی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردن، كە ئنستتیۆتی رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ لێكۆلینەوەكان " MERI" رێكیخستبوو.

لە مێزگەردەكەدا، كە ئەندامانی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان و ئەندامانی پەیمانگەی پەرەپێدانی یاسایی و سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردەكان لە هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە یاساناسان ئامادەیبوون، گفتوگۆیەكی كراوە دەربارەی یاسای و سیستەمی هەڵبژاردن و جۆرەكانی وچۆنیەتی بەدەستهێنانی كورسی، لەم بارەیەوە ئامادەبووان ڕا و بۆچوون و تێبینییەكانیان خستەڕوو، وەك ئامادەكاری بۆ گفتوگۆی زیاتر لە دانیشتنەكانی داهاتووی مێزگەردەكەدا.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەستخۆشی لە رێكخەرانی مێزگەردەكە كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ كارەكانی خواست. 

 
 
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان