جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی لیژنەی كشتوكاڵ دەكات

30/01/2017 08:00:00 م

ئەمڕۆ دووشەممە 30/1/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی لیژنە كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا دوو تەوەر خرانە بەر باس و گفتوگۆ كە بریتیبوون لە بابەتی پارەی گەنمی جووتیارانی كوردستان و كێشەی ئاوی رۆباری سیروان.

سەبارەت بە تەوەری یەكەم جێگری سەرۆكی پەرلەمان سوپاسی لیژنەی كشتوكاڵ كرد بەرانبەر هەوڵی بەردەوامیی بۆ دابینكردنی پارەی گەنمی جوتیاران لە رێی پەیوەندیكردن بە لایەنە پەیوەندیدارەكان لە بەغدا بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتەكان. دەربارەی تەوەری دووەمیش جەخت لەسەر پێویستیی تاوتوێكردنی  ئەم بابەتە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە بەغدا و ئێران كرا. لەم بارەیەشەوە لیژنەی كشتوكاڵ راپۆرتێكی ئامادەكردووە كە رێگەچارەی گونجاو بۆ ئەم كێشەیە بە خۆوەوە دەگرێت.       


رۆژمێرى رووداوه‌كان