جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هۆنەرمەند " دڵشاد نایف" بە لۆگۆی پەرلەمانی خەڵاتكرد

29/01/2017 05:37:00 م

 ئەمڕۆ یەكشەممە 29/1/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە هۆنەرمەندی شێوەكاری " دڵشاد نایف عەلی" كرد.

لە مەراسیمێكدا، بە ئامادەبوونی سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیری لە پەرلەمانی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان، جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەستخۆشی لە هۆنەرمەندی ناوبراو كرد بەرانبەر ئەو دەربڕینە هۆنەرییانەی كە لە تابلۆیەكانیدا  رەنگدەدەنەوە، بە تایبەتیش خەباتی پێشمەرگەی كوردستان  و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاتری بۆ خواست.

لە كۆتایی مەراسیەكەشدا جێگری سەرۆكی پەرلەمان لۆگۆی پەرلەمانی كوردستان وەكو دیاری پێشكەش بە هۆنەرمەند " دڵشاد نایف" كرد.

 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان