جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە سەرۆكی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان دەكات

08/01/2017 03:44:00 م

ئەمڕۆ یەكشەممە 8/1/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە "رزگار جەمال كەریم" سەرۆكی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان و "ئۆمێد نەقشبەندی" بەرپرسی بەشی یاسایی لە یەكێتی بەڵێندەران كرد.

 لە دیدارێكدا چەند بابەتێكی پەیوەست بە قەیرانی دارایی و پرۆسەی چاكسازی و دەستنیشانكردن و بەرنامەكانی چارەسەری گرفتەكانی ئابووری  خرانەڕوو. لەم بارەیەوە جێگری سەرۆكی پەرلەمان  دووپاتیكردەوە كە كەرەستەكانی چارەسەر لەبەردەستن بەڵام دەبێت ئیڕادەی سیاسیش لەپاڵ ئەو كەرەستانە هەبێت و هیوایخواست هەموو لایەك پشتیوانی پرۆسەی چاكسازی بكات لەپێناو دەربازبوون لەم قەیرانە.     


رۆژمێرى رووداوه‌كان