شاندێكی لیژنه‌ی بازرگانی ده‌سته‌ى گشتیى پێوانه‌سازى و كۆنترۆلى جۆری به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

05/01/2017 08:51:00 ص
به‌ مه‌به‌ستی ئاگاداربوون و دڵنیابوون له‌ چۆنیه‌تیى راپه‌ڕاندنى كار و چالاكییه‌كانیان،  سه‌رله‌به‌یانى رۆژى چوارشه‌ممه‌ ریكه‌وتى 2017/1/4، شاندێكی لیژنه‌ى بازرگانى و پاراستنى مافه‌كانى به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تى ماجد عوسمان بازرگان و ئه‌ندامیه‌تى هه‌ریه‌ك له‌ محه‌مه‌د سه‌عده‌دین ئێیلخانى و هێڤا حجى میرخان ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌، سه‌ردانى ده‌سته‌ى گشتیى پێوانه‌سازى و كۆنترۆلى جۆری -یان كرد. 
له‌ كوبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ل د.سه‌باح تۆما سه‌رۆكى ده‌سته‌كه، باس له‌ چۆنیه‌تىی به‌ڕیوه‌چوونى كار و ئه‌ركه‌كانى ده‌سته‌ى پێوانه‌سازى و كۆنترۆلى جۆرى و كۆمپانیا پشكنه‌ره‌كان و چۆنیه‌تیى هه‌ماهه‌نگیكردنیان له‌گه‌ڵ هاوڵاتییان و بازرگانه‌كان كرا.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى ئاماده‌كردن و هه‌مواركردنى یاسا كارپێكراوه‌كان كرا كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ هاورده‌كردن و كونترۆلكردنى هێنانى كه‌لوپه‌ل و خۆراك و ده‌رمانى كوالیتى باش و بێزیان بۆ هه‌رێمى كوردستان كرا ‌و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێكهێنانى ده‌سته‌یه‌كى سه‌ربه‌خو كرده‌وه‌، وه‌ك ده‌سته‌ى پێوانه‌سازى و كۆنترۆلى جۆرى له‌ هه‌ریمى كوردستان، كه به‌رپرس بێت له‌ تێستكردن و پشكنینى هه‌موو كاڵا و شتومه‌ك و خۆراكێك كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌ریم هاورده‌ ده‌كرێن له‌ ناوه‌وه به‌رهه‌م ده‌هینرێن. به‌وجۆره ئه‌و ده‌سته‌یه له‌ جیاتى وه‌زاره‌ته‌كانى(ته‌ندروستى-كشتوكال-بازرگانى و پیشه‌سازى) و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى پلاندانانیش ده‌سته‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ ده‌بیت و ده‌توانرێت به‌شیوه‌یه‌كى باشتر كۆنترۆلى هێنانى شتومه‌ك بكرێت .
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ