جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە شاندێكی كۆمەڵی ئیسلامی دەكات

28/12/2016 05:24:00 م

ئەمڕۆ چوارشەممە 28/12/2016 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بە سەرۆكایەتی "مەڕوان كەڵاڵی" سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان كرد .

لە دیدارێكدا باس لە رەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان بە گشتیی و پرۆسەی چارەسەركردنی كێشەكان و رۆڵی كاریگەری حزبەكانی كوردستان لە تێپەراندنی ئەم قۆناغەی ئێستا كرا.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان دووپاتیكردەوە كە چارەسەركردنی كێشەكانی ناوخۆیی هەرێمی تاكەرێگایە بۆ نەهێشتنی قەیرانەكان و دەبێت سەرجەم لایەنەكان كار لەپێناو سەرخستی ئەم پرۆسەیە بكەن بۆ ئەوەی گەلی كوردستان بە ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزارەنی شادببێتەوە.    

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ