جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان تەقینەوەكانی كۆیە ئیدانەدەكات

21/12/2016 12:28:00 م

شەوی 20 لەسەر 21 ی دیسەمبەر، لە ئەنجامی دوو تەقینەوە لە بەردەم دەفتەری سیاسی حزبی دیمۆكراتی كوردستان لە شاری كۆیە، 7 كەس گیانیان لەدەستدا و 3 كەسیتریش برینداربوون.

  ئێمە لە كاتێكدا ئەم جۆرە كردەوانە بە توندی ئیدانە دەكەین و بە كارێكی تێكدەرانەی ئاسایش هەرێمی كوردستان دەزانین، داوا لە دەزگا ئەمنییەكانی هەرێم دەكەین بە وردی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بكەن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی، بۆ ئەوەی بە سزای عادیلانەی خۆیان بگەن. لە هەمان كاتدا سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییانی ئەم كردەوەیە دەكەین و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكانیش دەخوازین.

 

 

 

 

دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

21/12/2016

 


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ