ڕاگەیەندراوێك لە پەرلەمانی كوردستانەوە دەربارەی "یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە هەرێمی كوردستان"

17/07/2016 03:35:00 م

"یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە هەرێمی كوردستان" لە پێناو بەرژەوەندی و پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری خەڵكی كوردستان دەرچووە، لەبەر ئەوەی تیرۆر هەڕەشەیەكی مەترسیداری بەردەوامە لەسەر هەرێمی كوردستان، پەرلەمان چەند جارێك كارایی ئەم یاسایەی درێژكردۆتەوە.

  ئەمڕۆ كە دوا رۆژی كارایی ئەم یاسایەیە، بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان نەكەوێتە بۆشایی یاسایی لەم بوارەدا،  دادگاكان و دام و دەزگا ئەمنیەكان دەستە وەستان نەبن بەرامبەر بە مامەڵەكردن لەگەڵ پرسی تیرۆر، داوا لە سەرجەم دەسەڵاتەكان دەكەین بەیەكەوە هەماهەنگ و هاوكاربن بۆ چارەسەركردنی ئەم پرسە یاساییە كە پەیوەستە بە ژیان و ئاسایشی خەڵكی كوردستان.

 

 

پەرلەمانی كوردستان

17/7/2016


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ