شاندێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی پەرلەمانی وڵاتی میسر دەكات

04/06/2016 03:54:00 م

ئەمڕۆ شەممە 4/6/2016 شاندێكی پەرلەمان كوردستان بەیاوەری شاندێكی دەستەی سەربخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان، سەردانی پەرلەمانی وڵاتی میسریان كرد و كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ لیژنەی كاروباری پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمان میسر ئەنجامدا.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو پەرلەمان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونەكانی كاری پەرلەمانی هەردوولا، هەروەها بوارەكانی دارشتنی دەستوور بە رەچاوكردنی بنەماكانی مافی مرۆڤ و ئەو بەربەستانەی بەردەم پرۆسەی دارشتنی ماددەكانی دەستوور تاوتوێكران.

شایانی باسە شاندی پەرلەمان پێكهاتبوو لە پەرلەمانتار ڤەمان فەیسەل و راوێژكار خامۆش عومەر و كامەران نەشئەت ئەندامانی لیژنەی ئامادەكردنی دەستووری هەرێمی كوردستان.

 


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ