شاندێكی پەرلەمانی كوردستان لە قاهیرە بەشداری لە وۆركشۆپێك دەربارەی دەستوور دەكات

03/06/2016 03:46:00 م

ئەمڕۆ هەینی 3/6/2016 شاندێكی پەرلەمانی كوردستان، كە پێكهاتبوو لە پەرلەمانتار ڤەمان فەیسەل ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمان و راوێژكاران كامەران نەشئەت و د.خامۆش عومەر ئەندامانی لیژنەی ئامادەكردنی دەستووری هەرێمی كوردستان، بەشداری لە وۆركشۆپێك كرد كە لە قاهیرەی پایتەختی وڵاتی میسر بەرێوەچوو بۆ تاوتوێكردنی هەنگاوەكانی دارشتن و ئامادەكردنی پرۆژەی دەستووری هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی سوودوەرگرتن لە كارەكانی لیژنەی دارشتنەوەی دەستووری وڵاتی میسر.

لە دەستپێكی وۆركشۆپەكەدا، كە شاندێكی دەستەی سەربخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان بەشداری تیایدا كرد، وتاری پەرلەمانی كوردستان خوێندرایەوە كە تیایدا قۆناغەكانی ئامادەكردن و دارشتنی دەستووری هەرێم ئەو كێشە و گرفتانەی بەردەم كارەكە خڕانەڕوو، دواتر دەرگای گفتوگۆ كرایەوە بۆ گەنگەشەكردنی چۆنیەتی سەرخستنی پرۆسەكانی دارشتنی دەستوور بەسوود وەرگرتن لە دەستوورەكانی وڵاتانی پێشكەوتوو  و راوێژكارانی لیژنەی ئامادەكردنی دەستووری لە هەرێمی كوردستان راپۆرتەكانیان سەبارەت كاری لیژنەكە  و ئەو ماف و ئەركانە كە پێویستە لە دەستوورەكە بچەسپێن خستیانەڕوو و گەنگەشەكران.

شایانی باسە ئەم وۆركشۆپە بە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت. 

 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان