لیژنه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى كێشه‌ى دایكانى جیابووه‌وه‌ بۆ بینینى منداڵه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كات

03/05/2016 04:46:00 م
دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌ رێكخراوه‌كان و كۆمه‌ڵێك له‌ دایكانى جیابووه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى یاسای هه‌مواركراوى  ژماره‌ ( 6 ، ساڵى 2015)و كێشه‌ى بینینى منداڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و منداڵ ‌و خێزان له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌.
 ئه‌مڕۆ 3/ 5/ 2016 ، به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنى ئه‌و پرسه‌ و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنى، شیلان جه‌عفه‌ر  جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و منداڵ ‌و خێزان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ یاوه‌ریی كه‌ژاڵ هادى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تیی دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ حاكم سوبحى عه‌لى هزران كۆبوونه‌وه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ شیلان جه‌عفه‌ر جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و منداڵ و خێزان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به‌ سایتی په‌رله‌مان، رایگه‌یاند: "ئه‌م یاسایه‌ له‌ هه‌موو پارێزگاكانى هه‌رێم جێبه‌جێده‌كرێت له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و دایك و باوكانه‌ى كه‌ جیابوونه‌ته‌وه‌، چ پێش ده‌رچوونى یاساكه‌ و چ دواى ده‌رچوونى یاساكه‌".
داواش له‌ هه‌موو ئه‌و دایك و باوكانه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان له‌ سنوورى پارێزگاى خۆیان هه‌وڵبده‌ن داواكارییه‌كانیان به‌رزبكه‌نه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى بینینى منداڵه‌كانیان.
 ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌كی بڕیاره‌كه‌یه‌:
 
 
 
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ