لیژنەی بازرگانی و پاراستنی مافەكانی بەكاربەر داوا لەحكومەت دەكات بڕیاری ژمارە 9 ی پەرلەمان جێبەجێ بكرێت

15/03/2016 07:04:00 م

ئەمڕۆ 15  /3/2016 ی لیژنەی  بازرگانی وپاراستنی مافەكانی بەكاربەر لە یادەوەری تێپەڕبوونی 54 ساڵ بەسەر رۆژی جیهانی  مافەكانی بەكاربەر  بەیاننامەیەكیان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان و حكومەت كرد.

لە بەشێكی بەیاننامەكەدا لیژنەی بازرگانی و پاراستنی مافەكانی بەكاربەر داوایكرد هەرچی زووە بڕیاری پەرلەمانی كوردستان ژمارە ( 9 ) ی ساڵی 2010 ی تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسایی ژمارە ( 1 ) ی ساڵی 3010 عێراقی فیدڕاڵ تایبەت بەپاراستنی مافەكانی بەكاربەر كارا بكات و بەپێی ئەو یاسایە ئەنجومەنی پاراستنی بەكاربەر دابمەزرێنێت، بۆ ئەوەی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان بەرپرس بن لە چۆنیەتی جێبەجێ كردنی ناوەڕۆكی ئەویاسایە. هەروەها جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە پێویستە وەزارەتە پەیوەندیدارەكان زیاتر بایەخ بە جێبەجێكردنی یاسای بەكاربەری و نەهێشتنی قۆرخكاری بدەن بەشێوەیەك كە زیاتر خزمەتی هاوڵاتیان بكات. داواش دەكەن دەستەی پێوانە سازی كۆنتڕۆڵی جۆری و تاقیگەكانی زیاتر بایەخ بە پشكنینی كاڵا و شتومەك بدەن بەتایبەتی ئەو شتومەكانەی كە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان لە رێگەی مەرزەكانەوە دینە ناو سنوری كوردستان، پێویست دەكات ئەو مەرزانە ئامێری زیاتریان تێدا دابنرێت بەكەسی شارەزا و پسپۆڕ لە مەرزەكاندا.

لە كۆتایی بەیاننامەكەشدا داوا لە هاوڵاتیان دەكات كە چاوكراوەتربن لەكاتی كڕینی كاڵاوشتومەكەكان لە بازاڕەكاندا.


رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678