ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانەوە.

08/10/2015 05:07:00 م
ماوەی چەند ڕۆژێکە لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، بەهۆی دواکەوتنی موچەکەکانیان مامۆستایان و فەرمانبەران بەشێوەیەکی بەرفراوان دەستیان داوەتە خۆپیشاندان، ئەمڕۆش خۆپیشاندەران لەبەردەم شوێنی کۆبوونەوەی پێنج لایەنە سیاسییەکە لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەو داوای ڕێکەوتنیان لەلایەنەکان کرد.
 لەکاتی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکاندا، پێویستە هێزە ئەمنییەکان بەشێوازێکی مەدەنی گیانی هاوڵاتیان بپارێزن و  نابێت لولەی تفەنگەکانیان ڕووبکەنە خۆپیشاندەران. وێڕای هاوسۆزی و پشتیوانیشمان بۆ خۆپیشاندەران، داواکارین  بەڕێگەی مەدەنی و دوور لە توندوتیژیی داوای مافەکانیان بکەن و  لایەنەکانیش ناچار بکەن بگەنە رێکەوتن.
ئێمە لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، دوبارە داوا لەلایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین، بۆ ئەوەی هێندەی تر بارودۆخەکە ئاڵۆز نەبێت و لە پێناو تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە هەستیارەدا واز لە هەندێ لە داواکارییەکانیان بهێنن و کۆتایی بەم بارودۆخە بێنن و هەمو لایەک بە گیانی بەرزی نیشتمانییەوە کار بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی ڕیشەیی و باشکردنی گوزەرانی هاوڵاتیان بکەن .

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ