به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاساییی رۆژی دووشه‌مه‌ 2015/10/12

08/10/2015 09:15:00 ص
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاساییی رۆژی دووشه‌مه‌، رێكه‌وتی 2015/10/12ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاساییی رۆژی دووشه‌مه‌ 2015/10/12
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان، بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره‌ (7)ى خولى پاییزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان، له‌ كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2015/10/12 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گفتوگۆكردنى  (په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان)، كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ئاماده‌كراوه‌، به‌پێى بڕیارى ژماره‌ (26)ى ساڵى 2014 و بڕگه‌ى (8) له‌ مادده‌ى (په‌نجا و شه‌شه‌م)ى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو و پاڵپشت به‌ مادده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو. 
دووه‌م: گفتوگۆكردنى دۆخى ئابووریى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و پڕۆژه‌ى چاكسازیى دارایى و ئابوورى و مه‌له‌فى نه‌وت، له‌سه‌ر داواى ژماره‌ی یاساییى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، به‌پێى بڕگه‌ى (دووه‌م) له‌ مادده‌ى (54)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو. 
  
فه‌خره‌دین قادر عارف        د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی           د.یوسف محه‌مه‌د صادق
سكرتێری په‌رله‌مانی         جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی          سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
كوردستان                            كوردستان

رۆژمێرى رووداوه‌كان