بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

04/10/2015 10:40:00 ص
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاساییی خولی پاییزه‌، له‌ كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2015/10/6، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (5) و بڕگه‌ (2) له‌ مادده‌ى (17) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق، ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره‌ (5)ى ئاساییى خولى پاییزه‌، ســـاڵی دووه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، له‌ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2015/10/6، تكایه‌ له‌ كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.یوسف محه‌مه‌د صادق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

رۆژمێرى رووداوه‌كان