سەرۆکی پەرلەمان: تەنها لەم خولەی پەرلەماندا مارشی(ئەی ڕەقیب)لێدراوە.

16/09/2015 02:39:00 م
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا، کە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، لە وەڵامی پەرلەمانتارێک کە لە دانیشتنەکەدا داوای کرد دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، وەک عورفێک سرودی(ئەی ڕەقیب) لێ بدەن. لە وەڵامی ئەو پەرلەمانتارەدا، د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتی "دەمەوێت لێرەدا ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی کوردستان بدەم، ئەویش ئەوەیە لە خولەکانی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەسەرەتای هیچ خولێکی گرێدانی پەرلەماندا نە مارشی ئەی رەقیب لێدراوە، نە سروودی ئەی ڕەقیب، زۆرجار لێرەوە لەوێ تۆمەتی بێ بنەما درووست دەکرێت گوایە لە پەرلەمانی کوردستان سروودی (ئەی ڕەقیب) تێکدراوەو شێوێنراوە، ئەمە بەتەواوەتی دوورە لە راستییەوە، بۆیە هەروەک ئاماژەم پێدا لە مێژووی پەرلەمانی کوردستاندا لە هیچ خولێکی گرێداندا سرودی ئەی ڕەقیب لێنەدراوە، تەنها لە دەستپێکی خولەکانی هەڵبژاردن مارشی نەتەوەیی لێدراوە، ئێمە لەم خولەی پەرلەماندا بە پێویستمان زانیوە وەک ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی مارشی (ئەی ڕەقیب) لێبدرێت، لەبەر ئەوەی بارودۆخێکی تایبەتمان هەیە و هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی گروپی تیرۆرستی داعش بووەتەوە، بۆ پێدانی هەستێکی نەتەوەیی بە دانیشتنەکانی پەرلەمان لەم خولەی پەرلەماندا بڕیارماندا هەمو خولی گرێدان بە مارشی نەتەوەیی (ئەی رەقیب)دەست
پێبکەین.
 https://www.youtube.com/watch?v=gjUdbnwrWLg&feature=youtu.be
 
 
 
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان