بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

14/09/2015 03:10:00 م
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ژماره‌ (2)ی ئاساییی خولی پاییزه‌، له‌ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی  2015/9/16، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:
 
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (5) و بڕگه‌ (2) له‌ مادده‌ى (17) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق، ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره‌ (2)ى ئاسایى خولى پاییزه‌، ســـاڵی دووه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، له‌ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی  2015/9/16، تكایه‌ له‌ كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..

د.یوسف محه‌مه‌د صادق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ