پەرلەمان:موچەی پلە باڵا و تایبەتەکان کەم دەکاتەوە.

08/09/2015 11:06:00 ص
لە پێشوازی چالاکوانانی مەدەنی و نوێنەری چینە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، بڕیاریاندا لیژنەی دارایی و یاسایی پەرلەمان ڕاسپێرن کە ڕاپۆرتی تایبەت بە دادپەروەریی لە موچەی فەرمانبەران و ڕێکخستنەوەو کەمکردنەوەی موچەی پلە تایبەتەکانی کوردستان ئامادە بکەن و لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند بکرێت.
ئەمڕۆ ٣ شەممە ٨ ی ئەیلول، کۆمەڵێک لە چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان، لە دوو کۆبوونەوەی جیاوازدا لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆبوونەوەو داوایان کرد پەرلەمانی کوردستان پەلە بکات لە کەمکردنەوە و رێکخستنەوەی موچەی پلە باڵاکانی هەرێمی کوردستان.
د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمان، لە کۆبوونەوەکەدا وتی "سەرجەم فراکسیۆنەکان سوورن لەسەر چاکسازیی و دادپەروەریی لە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش چەند پڕۆژە یاسایەک لەپەرلەمانە و خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆ کراوە."
لە بەشێکی تری وتەکانیدا، سەرۆکی پەرلەمان وتی "ئەم قۆناغەی ئێستای هەرێمی کوردستان لە هەموکات زیاتر پێویستمان بە چاکسازیی و دادپەروەریی هەیە، لە بوارە جیاوازەکاندا."
دواتریش د.جەعفەر ئیمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ هەمان شاند، ئاماژەی بەوەکرد دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لە هەماهەنگیدا دەبن بۆ ئەوەی بە زووترین کات پڕۆژەی دادپەروەریی موچەی فەرمانبەران و پلە تایبەتەکان ڕێکبخرێتەوە.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678