ڕاگەیەنراوێک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان

14/08/2015 11:17:00 م

لە چەند رۆژی رابردودا لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بە شێوەیەکی مەنهەجی هێرشێکی ناڕەوا بۆ سەر پەرلەمان کوردستان و خودی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکردوە، هەمو لایەکیش دەزانێ ئەم هێرشانە کاردانەوەیەکی نایاساییە بۆ ئەو هەنگاوانەی کە لە ماوەی رابردودا پەرلەمان کوردستان گرتویەتەبەر بۆ چارەسەرکردنی یاسایانە کێشەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە لە رۆژی ٢٠/٨/٢٠١٥ دەست پێدەکات، بە پێی بڕیاری ژمارە(١) ساڵی ٢٠٠٥ پەرلەمان تاکە مەرجەعی یەکلاکردنەوەی کێشەکانی هەرێمی کوردستانە، بۆیە هیچ ‌حزبێک بە پارتی دیموکراتی کوردستانیشەوە بۆی نییە دەست لە کاروباری پەرلەمان وەربدات، پەرلەمانی کوردستان شەرعیەتی لە گەلی کوردستانەوە وەرگرتوەو هیچ حزبێک ناتوانێ قسە لە سەر شەرعی بونی  پەرلەمان و بڕیارەکانی بکات. کۆبونەوەکەی ٢٣ حوزەیرانیش کۆبونەوەیەکی شەرعی و یاسایی بوەو 7 فراکسێۆنی سەرەکی پەرلەمان کوردستان ئامادەیبون و خوێندنەوە بۆ ٤ پرۆژە یاساکراوە کە رێکارە یاساییەکانی بڕیووە، ماوەی چەند ڕۆژێکیشە سەرۆکی پەرلەمان دەرفەتی هێڵاوەتەوە بۆ سازانی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکان لە دەرەوە، بەڵام تا ئێستا لایەنەکان ڕێکنەکەوتوون لەسەر ئەو پرسە. 
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان کاروبارەکانی پەرلەمانی بەڕێوەبردوەو هیچ حزب و لایەنێک بۆی نییە دەست لە کاروباری وەربدات، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان شەرعەتی لە دەنگی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانتارانەوە وەرگرتوە. ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتودا بە پێی یاسای ژمارە (١) ٢٠٠٥ و یاسای ژمارە (١٩) شەرعیەتی کۆتایی پێ دێت سەرۆکی هەرێمی کوردستانە نەک سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.
١٤-٨-٢٠١٥

رۆژمێرى رووداوه‌كان