سەرۆکی پەرلەمان : وڵاتانمان لە بۆردومانەکانی تورکیا ئاگادارکردووەتەوە

29/07/2015 01:42:00 م
د. یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمان، لە پێشوازیی هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) دەڵێت "کێشەکانی ناوچەکە وامان لێدەخوازێت زیاتر دانبەخۆماندا بگرین و لەڕێگەی دیبلۆماتییەوە چارەسەریی گیروگرفتەکانمان بکەین، نەک پەنابردن بۆ توندوتیژی."
ئەمڕۆ ٤شەممە، ٢٩-٧-٢٠١٥  نولیفەر کوۆچ  هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) و فاروق جەمیل کەسایەتی سیاسی کوردستان، سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان کۆبوویەوە.
لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان، ئاماژەی بەوەدا کە پەرلەمان و خەڵکی کوردستان لەگەڵ ئەوەدان درێژە بە پرۆسەی ئاشتی بدرێت لە تورکیا، لە بری زمانی توندوتیژیی پەنا بۆ دیالۆگ وگفتوگۆ ببرێت، چونکە ئەمڕۆ دەرفەتێکی گرنگ بۆ کورد ڕەخساوە ناکرێت ئەو دەرفەتە لەدەست بدەین." لەبەشیکی تری وتەکانیدا سەرۆکی پەرلەمان، ئاماژەشی بەوەدا لەماوەی ئەم چەند رۆژەدا باڵوێز و کونسوڵخانەی وڵاتانمان لە بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و ناوچە سنوورییەکان ئاگادار کردووەتەوەو بە فەرمی ناڕەزایەتی خۆمانمان پێ ڕاگەیاندون.
نولیفەر کوۆچ، هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، سوپاسی هەوڵەکانی پەرلەمانی کوردستانی کرد لە پشتیوانی خەباتی پارچەکانی تری کوردستان و بەدەنگەوەهاتنی بەزاندنی سنووری هەرێمی کوردستان.
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ