لەبارەی کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێک ڕادەگەیەنێت

10/07/2015 01:02:00 م
ماوەیەکە کۆچکردنی بە کۆمەڵی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات، بابەتی گەرمی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە، ئەمە لە کاتێکدا دیاردەی کۆچکردن ڕەهەندێکی نێودەوڵەتی هەیە و بە تەنها لە هەرێمی کوردستاندا نییە، بەڵام پێمان وایە ئەم دیاردەیە دەرەنجامی کۆمەڵێک کێشەی کەڵەکەبووی ساڵانی ڕابردووە، بەتایبەتیش دانەمەزراندن و نەڕەخسانی هەلی کار، سەرباری ئەو قەیرانە داراییەی کە ئێستا روبەڕووی هەرێمی کوردستان بوەتە، بەهۆی بڕینی بودجە لە لایەن حکومەتی ناوەندی عێراق، هەروەها ئەو شەڕە خوێناوییەی کە گروپی تیرۆرستی داعش ڕوبەڕوویان کردوینەتەوە. ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە ئەوەی لە توانایدایە ئەنجامی بدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی گەنجان.  چونکە گەنجان لە ئێستا و ڕابردودا، داینەمۆی ئاوەدانکردنەوەی کوردستان و جۆش و خرۆشی سەرکەوتنەکان بوون، گرنگە ئێستاش بە هەمان گیانی بەرزی نەتەوەییەوە ڕووبەڕوی ئەم بارودۆخە ببنەوەو خۆیان نەدەنە دەست قەدەرێکی نادیار. هیوادارین کەناڵەکانی ڕاگەیاندن وچالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دیاردەی کۆچکردن لە قەبارەی خۆی گەورەتر نەکەن، بۆ ئەوەی ئەوان نەبنە هاندەری گەنجان بۆ بەجێهێڵانی کوردستان. 
ئەوەی بۆ ئێمە جێگەی نیگەرانییە، لە هەفتەی ڕابردوودا، لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی کەشتییەک کۆمەڵێک هاوڵاتی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا، بەو بۆنە غەمگینەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بە خێزان و بنەماڵە بەڕێزەکانیان ڕادەگەیەنین.
ئێستا پەرلەمانی کوردستان بە وردی چاودێریی ئەو بابەتە دەکات و چەند ڕۆژێکە لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی ڕاسپاردووە کۆبوونەوەیەک ڕێکبخات، هۆکار و دەرەنجامەکانی کۆچی گەنجان دەستنیشان بکرێت و پەیوەندی بەلایەنە بەرپرسەکانەوە بکرێت بۆ ئەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ ئەم دیاردەیە بدۆزرێتەوە.
د.یوسف محەمەد سادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
١٠-٧-٢٠١٥ 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678