سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ به‌ هاوكاریی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی ئابووریى كوردستان ۆرك شۆپێكی ئه‌نجامدا

22/06/2015 12:50:00 م
به‌ مه‌به‌ستى پێداچوونه‌وه‌ ‌و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاتری پڕۆژه‌ یاسای سه‌ندوقى داهاته‌كانى نه‌وت، ئه‌مڕۆ  2015/6/22، سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ هاوكاریى رێكخراوی گه‌شه‌پێدانى ئابووریى كوردستان ۆرك شۆپێكى ئه‌نجامدا.
له‌ ۆرك شۆپه‌كه‌دا كه‌  ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى په‌رله‌مان و وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم و  و نوێنه‌رانى رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و كه‌سانی ئه‌كادیمى ئاماده‌ى بوون، سه‌ره‌تادا د.بوڕهان یاسین به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان  و عیسام حه‌كیم به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى گه‌شه‌پێدانى ئابووریى كوردستان، له‌ دوو وتاری جیادا مه‌به‌ست و گرینگیى ۆرك شۆپه‌كه‌یان بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه‌ ‌و دواتر بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى ۆرك شۆپه‌كه‌ راو سه‌رنجى ئاماده‌بووان وه‌رگیرا.
له‌وباره‌یه‌وه‌ د.بوڕهان یاسین به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان، رایگه‌یاند: "مه‌به‌ست له‌ سازدانی ئه‌و ۆرك شۆپه‌ زیاتر باسكردن  بوو له‌ یاسای سه‌ندوقى داهاته‌كانى نه‌وت، كه‌ ئه‌گه‌ر بخرێته‌ كاره‌وه‌ زۆر ره‌هه‌ندى هه‌یه‌ و تا ئێستاش دوو ۆرك شۆپى بۆ ئه‌نجامدراوه‌".
  
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "پێویسته‌ یاسایه‌كى گشتگیر ئاماده‌ بكرێت كه‌ چاره‌سه‌رى ئه‌و پرسه‌ بكات، تێیدا مه‌سه‌له‌ى دادپه‌روه‌رى و شه‌فافى ته‌واو جێگیر و ره‌چاو بكرێت، ئێستا ئه‌و یاسایه‌ له‌ رووى بابه‌تییه‌وه‌ نووسراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پێداچوونه‌وه‌ ‌و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ده‌وێ له‌لایه‌ن یاساناسان تا بخرێته‌ قاڵبێكى یاساییه‌وه‌، دواتر له‌ رێگاى لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى  په‌رله‌مان ده‌كرێت".
لاى خۆشیه‌وه‌ عیسام حه‌كیم به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى گه‌شه‌پێدانى ئابووریى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: "بۆئه‌وه‌ى بتوانین له‌ هه‌رێمى كوردستان سیسته‌مێكى دادپه‌روه‌رانه‌ى شه‌فاف و لێپرسینه‌وه‌مان هه‌بێت، ده‌بێت سه‌ره‌تا ئه‌و ده‌زگایانه‌ كارا بكه‌ین كه‌ شه‌فافیه‌ت دابین ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ دیوانى چاودێریى دارایی و ده‌سته‌ى گشتیى ده‌ستپاكى كه‌ پێویسته‌ رۆڵى خۆى ببینێت له‌ دیاریكردنى گه‌نده‌ڵى و لێپرسینه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌ گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن له‌ سه‌رچاوه‌ى گشتیى خه‌ڵكدا، هه‌روه‌ها هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای داواكاریى گشتى و كاراتركردنى میدیا و خستنه‌ رووى گه‌نده‌ڵییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كى چڕوپڕ و دانانى سیسته‌مێكى په‌روه‌رده‌ تاوه‌كو خه‌ڵك دووربكه‌وێته‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵى كردن".


رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678