پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە یاسای سندوقی داهاتەكانی نەوت وگاز دەكات

04/03/2015 06:08:00 م
تارق جەوهەر سارمەمی راوێژكاری راگەیاندن لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: سەعات  11ی پێشنیوەرۆی رۆژی دووشەممەی داهاتوو ریكەوتی  9/3/2015  دانیشتنی ئاسایی ژمارە (2 ) پەرلەمانی كوردستان  لەخولی گرێدانی بەهارە بەرێوە دەچێت،  بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئەمرۆ لەبانگهێشتنامەیەكدا داوای لەگشت ئەندامانی پەرلەمان كردوە،  سەعات 11ی پێشنیوەرۆی  رۆژی دووشەممە رێكەوتی 9/3/2015  لە تەلاری پەرلەمان ئامادەبن بۆ بەشداری كردن لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە 2ی خولی بەهارەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان.
   لەبارەی بەرنامەی كاری دانیشتنەكەش راوێژكاری راگەیاندن  بە مالپەری پەرلەمانی كوردستانی راگەیاند:  بەرنامەی كار لە دوو برگەی سەركی پێكهاتووە برگەی  یەكەم تەرخانكراوە بۆ  گفتوگۆكردن لەبارەی  پڕۆژە یاسای سندوقی داهاتەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق.
برگەی دووەمیش تەرخانكراوە بۆ خوێندنەوەی یەكەم بۆ حەوت پرۆژە یاسا كە ئەم پڕۆژە یاساییانەی خوارەوە دەگرێتەوە :
1ـ پڕۆژە یاسای داواكاری گشتی لە هەرێمی كوردستان.
2ـ پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێركردن لە هەرێمی كوردستان.
3ـ پڕۆژە یاسای جیاكردنەوەی كەرتی تایبەت و گشتی لە سیستەمی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان.
4ـ پڕۆژە یاسای هەمواركردنی مووچە.
5ـ پڕۆژە یاسای هەمواركردنی مووچەكان لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق.
6ـ پڕۆژە یاسای هەمواركردنی یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2006ی یاسای وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق.
7ـ پڕۆژە یاسای رێگری لە زیادەڕۆیی.


رۆژمێرى رووداوه‌كان