سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان و رێكخراوی ئۆپن لەسەر چوار خاڵ رێكەوتن

04/03/2015 03:01:00 م
ئەمرۆ چوار شەممە4/3/2015 لە سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لە نێوان سەنتەری توێیژنەوەی پەرلەمان و رێكخراوی ئۆپن ئەنجامدرا.
لە سەرەتای كۆبوونەوەكە دكتۆر بورهان یاسین بەرێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان كورتە باسێكی لەسەر سەنتەری توێیژنەوەی پەرلەمان باس كرد و دواتر باسی هەنگاوەكانی كاركردنی بەیەكەوە لە نێوان  سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان و رێكخراوی ئۆپن  كرد.
دوایی گفتوگۆیەكی چر لە نێوان هەردولا رێكەوتنێكی چوار خاڵی لە نێوانیان واژۆكرا.
چوار خاڵی رێَكەوتنەكە باس لە دروست كردنی نێت ۆركێك بۆ كۆكردنەوەی توانای توێژەران و  سیمینار و كاركردنی هاوبەش و خوڵی راهێنان بۆ توێژەران و سیاسەكان لەگەڵ گۆڕینەوەی توێژەر و لە بواری جیاجیا.
 


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ