تارق سارمه‌می: سه‌رۆكی هه‌رێم یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ‌و توێژینه‌وه‌ى زانستیی په‌سند كرد

27/01/2015 11:00:00 ص
تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌می راوێژكاری راگه‌یاندن له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ لێدوانێكی بۆ سایتی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ بڕیاری ژماره‌ (1) ی ساڵی 2015 له‌ 12/1/2015 یاسای ژماره‌ (9)ی ساڵی 2014 یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ‌و توێژینه‌وه‌ى زانستیی هه‌رێمی كوردستان-عیراق ژماره‌ (10)ی ساڵی 2008 ی په‌سند كرد كه‌ له‌ دانیشتنی ژماره‌ 19ی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 24/12/2014 ته‌شریع كرابوو".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "پێشتر یاساكه‌ به‌ نووسراوی ژماره‌ 4/3/45 له‌ رۆژی 5/1/2015 به‌ ئیمزای سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كرابوو بۆ ده‌رچوواندنی ‌و  دوای بڵاوكردنه‌وه‌شی له‌ رۆژنامه‌ى فه‌رمیی وه‌قایعی كوردستان ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌".

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ