وه‌فدێكى هاوبه‌شى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ وراگه‌یاندنى په‌رله‌مان سه‌ردانى یه‌كێتى په‌رله‌مانتارانى كوردستان ده‌كات

21/01/2015 06:16:00 م
  سه‌عات 10ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ 21-1-2015 وه‌فدێكى هاوبه‌شى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ وراگه‌یاندنى په‌رله‌مان كه‌ پێكهاتبوو له‌ تارق جه‌وهه‌ر به‌رێوبه‌رى راگه‌یاندن و به‌فرین حه‌سه‌ن به‌رێوبه‌رى سه‌نته‌ر و شه‌وبۆ نجم الدین شاره‌زاى سه‌نته‌ر وئه‌ڤین قاسم له‌ سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مان سه‌ردانى یه‌كێتى په‌رله‌مانتارانى كوردستانیان كردو له‌لایه‌ن نعمه‌ت عه‌بدوللا سه‌رۆكى یه‌كێتى وكاك نه‌جات جێگرى سه‌رۆك پێشوازیان لیكرا .
 له‌یداریًكدا باس له‌نه‌خشه‌وپرۆگرامى هاوبه‌شى هه‌ردوو به‌شى راگه‌یاندن وسه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مان كرا بۆ
له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا رێكه‌وتن كه‌ به‌شێكى چالاكیه‌كانى كۆر وسیمینارى لیژنه‌كانى په‌رله‌مان له‌رێى به‌رێوبه‌رایه‌تى راگه‌یاندن وسه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌ هۆلى یه‌كێتى په‌رله‌مانتاران به‌رێوه‌بچێت. ئه‌ندامانى خوله‌كانى پێشووى په‌رله‌مانیش رۆلى خۆیان له‌ دیراسه‌كردنى پرۆژه‌ یاساو بریاره‌كان و ده‌وله‌مه‌ندكردنى كۆر وسیمیناره‌كان دا ببین. له‌وباره‌وه‌ش ریكه‌وتن هه‌فته‌ى داهاتوو سمینیاریكى تایبه‌ت له‌باره‌ى  دیارده‌ى چه‌كدارى و كاراكردنى یاساى چه‌ك له‌هه‌رێمى كوردستان له‌ هۆلى یه‌كێتى په‌رله‌مانتاران به‌ به‌شدارى نوینه‌رانى لیژنه‌كانى ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و یاسایی و مافی مرۆڤ و كۆمه‌لى مه‌ده‌نى و داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌تان به‌به‌شدارى نوینه‌رانى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له‌ حكومه‌ت و شاره‌زایانى و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌لى مه‌ده‌نى  به‌رێوه‌بچێت.
 له‌لاین خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكى یه‌كیتى په‌رله‌مانتاران دواى ده‌ستخۆشى كردن له‌و هه‌نگاوه‌ وئه‌وچالاكیانه‌ى كه‌پێشتر ئه‌نجامدراوه‌ ،  ته‌واوى پشتیوانى وئاماده‌یى یه‌كێتى په‌رله‌مانتارانى بۆ هاوكاریكردن وسه‌رخستنى كاروچالاكیه‌كانى سه‌نته‌رو راگه‌یاندنى په‌رله‌مان دووپات كرده‌وه‌ پاشان به‌یه‌كه‌وه‌ هۆل وبه‌شه‌كانى یه‌كێتى په‌رله‌مانتارانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌بریاره‌ كۆروسیمیناره‌كانى تیدا ئه‌نجام بدرێ وله‌كێشه‌ وپێدوایسته‌ ته‌كنیكیه‌كان كۆلینه‌وه‌.  
 
 
 
 
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان